KNN/دۆخی سیاسی تەرابلوس لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هێزە چەکدارەکان رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و دەیان کوژراو و بریندار هەن.
رۆژی شەممە 27ـی ئابی 2022، لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە چەکدارەکانی لیبیا لەنێوخۆی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا تاوەکو ئێستا 13 کەس کوژراون و 95 کەسی دیکە بریندارن، هاوکات شەش نەخۆشخانەش تەقێندراونەتەوە.
لە ئێوارەی رۆژی 26ـی ئابی 2022، گرووپە چەکدارەکانی لیبیا لە پایتەختی لیبیا پێکیاندادا. مەترسی قەیرانێکی سیاسی نوێ لە لیبیا دەکرێت. پێکدادانەکان درێژەی چەند مانگێک لە ناکۆکی و ململانێیە لە نێوان حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی، بە سەرکردایەتی عەبدولحەمید دبەیبە لە تەرابلوس و حکومەتەکەی فەتحی باشاغا لە رۆژهەڵاتی لیبیا.
هەردوو لایەن هەوڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوی لیبیا دەدەن. لە شەوی هەینییەوە تاوەکو ئێستا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە تەرابلوس بەردەوامە. نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا داوای وەستاندنی خێرای شەڕ و پێکدادانەکانی کرد و گوتی، “پێکدادانی چەکداری بەردەوامە، لەوانەش تۆپبارانی مامناوەند و قورس لە گەڕەکە مەدەنییەکان. هەروەها زیانگەیاندن بە باڵەخانەکان ئیدانە دەکەین.”
هەروەها باڵیۆزخانهی ئهمریكا له لیبیا رایگهیاند كه “زۆر نیگهرانن” لهو پێكدادانه.
ئوسامە عەلی، گوتەبێژی خزمەتگوزاری ئەمبولانسی تەرابلوس رایگەیاند، ژمارەیەکی نەزانراو لە هاووڵاتییانی مەدەنی برینداربوون و گرفتیش بۆ گواستنەوەی بریندارەکان دروستبووە.
تاوەکو ئێستا ژمارەی فەرمیی بریندار و کوژراوەکان بڵاونەبووەتەوە. هاوکات، میدیای لیبیا رایانگەیاند، مستەفا بەراکە، ئەکتەری لیبی لە پێکدادانەکانی تەرابلوس لە یەکێک لەو گەڕەکانەدا کوژراوە و لە سۆشیاڵ میدیای لیبیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە.
“حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی” کە عەبدولحەمید دبەیبە سەرکردایەتی دەکات رایگەیاند، پێکدادان و شەڕ کاتێک دەستیپێکرد کە دانوستاندنەکانی نەڕشتنی خوێن شکستیان هێنا.
حکومەتەکەی دبەیبە کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دوای قەیرانە سیاسییەکان دامەزراوە، لەلایەن حکومەتەکەی فەتحی باشاغا، وەزیری پێشووی ناوخۆ رووبەڕووی کێشمەکێش بووەتەوە.
باشاغا کە لە لایەن پەرلەمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەر، بەهێزی سەربازی لە رۆژهەڵاتی لیبیا پاڵپشتی دەکرێت، دەڵێت، ماوەی کارکردنی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی بەسەرچووە و نەیتوانیوە لە تەرابلوس دەستبەکار بێت، چونکە دبەیبە پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە تەنها دەسەڵات رادەستی حکومەتێکی هەڵبژێردراو دەکات.
حکومەتی یەکێتیی نیشتمانیی دبەیبە باشغای بە “هەڕەشەکەر” بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی تەرابلوس تۆمەتبار کرد. گوتیشی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان دانوستانەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەوامبوو، بەڵام باشیقە مانگی رابردوو لەو دانوستاندنە کشایەوە.
باشاغا لە مانگی شوباتی 2022، لە پەرلەمان وەکو سەرۆکوەزیرانی لیبیا هەڵبژێردرا و لە شاری تۆبروکی رۆژهەڵات نیشتەجێیە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی لە تەرابلوس بسەپێنێت.
باشاغا هەفتەی رابردوو داوای لە “پیاوانی شەرەفمەندی لیبیا” کرد، پشتگیرییەکانیان بۆ ئیدارەی “بەسەرچوو و ناشەرعی” دبەیبە هەڵبگرن. مانگی رابردوو، بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە تەرابلوس 16 کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵ بوو. لە دوای هەوڵەکانی باشاغا و حەفتەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی پایتەختی لیبیا لە ساڵانی 2019 و 2020، ئەوە کوشندەترین شەڕ بوو کە دووچاری تەرابلوس بووەوە.