ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕین لە قەزای کەلار مامۆستایەک لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیدا فیشەکێک بەرکەوتووە.
عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “مامۆستاکە لە قوتابخانەی ناوەندی (شیروانە) دەوام دەکات، بە ئۆتۆمبێلەکەی (پیکاچو) بریندار بووە، هەروەها گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەزار لە کەلار، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.
قەدووری دەشڵێت، “دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 406 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه، پۆلیسیش به په‌له چووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی ڕووداوه‌كه و ناسینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان”.