فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کۆمەڵگەی مێرستەکی دەوروبەری سەنتەری قەزای ئامێدییان بۆردوومانکرد: دانیشتوویەکی ئەو کۆمەڵگەیە دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر سێ ماڵ کەوتووە.

دانیشتوویەکی کۆمەڵگەی مێرستەکییە و بە رووداوی گوت: کاژێر 02:00ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کۆمەڵگەکەیانیان کردووەتە ئامانج. چەند مووشەکێک لە ماڵی سێ هاونیشتمانی کەوتوونەتە خوارەوە.

لەبارەی زیانەکانەوە، ئەو هاونیشتمانییە باسی لەوەش کرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی سێ هاونیشتمانی کەوتووە. دەشڵێت: بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.

ئامێدیتورکیا
Comments (0)
Add Comment