KNN/ هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی، میریام فارس لە مانگی داهاتوو دێتە هەرێمی كوردستان و كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر ساز دەكات.
میریام فارس، كە بە شاژنی سەرشانۆ ناسراوە، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) رایگەیاندووە کە لە 4ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنسێرتێك بۆ هەوادارانی سازدەكات.
میریام فارس بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشییەوە بە “شاژنی شانۆ” ناسراوە و لە ساڵی 1983 له لوبنان له دایكبووه و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه، له‌سه‌ر ئاستی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیشدا خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره.