KNN/ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە پێویستی دەزانێت، لایەنە سیاسییەکانی نێو حکوومەت پێش هەر لایەنێکی دیکە پابەندی بڕیارەکانی حکوومەت بن، دەبێ تاوانباران رادەستی دادگا بکەن و داڵدەیان نەدەن.
ئەگەرچی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بڕیاری فەسەڵکردنی وەهاب هەڵەبجەیی و ئەو کەسانەی ده‌ركرد كه لە كرده‌ی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف بشەدار بوون و بەو هۆیەشەوە كە لە دادگا داواكراون، داوای كرد رادەست بكرێن، بەڵام هێشتا یەکێتی پابەندی ئەو بڕیارە بۆ لابردنیان نەبووە و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كه، تاوانباران له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه نێو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه، هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند: “سێ لایەنە بەشدارەکەی نێو حکوومەت بەتایبەت یەکێتی، دەبێ پێش هەر لایەنێکی دیکە پابەندی بڕیارەکانی حکوومەت بن و جێبەجێی بکەن، ئەو تاوانبارانەی کە دەستیان لە تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف هەیە، دەبێ سزا بدرێن، بەڵگەکان خراونەتە روو، ئەگەر داڵدە بدرێن ئەوا بارودۆخی ئەمنی زیاتر دەشڵەقێ، کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمیش قووڵتر دەکاتەوە، بۆیە دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان، چ ئەوانەی لە حکوومەتدان و چ ئەوانەی لە دەرەوەی حکوومەتن، پابەندی بڕیارەکانی حکوومەت بن، یاسا بۆ هەموان دەبێ سەروەر بێت.”
هەروەها گوتیشی: “هیچ لایەنێکی سیاسی مافی داڵدەدانی تاوانبارانی نییە و دەبێ رادەستی دادگایان بکات، هۆکاری ئەم رووداوانەش روونە، كە بەرپرسە باڵاکان لەپشت ئەم تیرۆرکردنەوەن.”
ئەم ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان پێی وایە: “شێوازی حوکمڕانیی یەکێتی مۆدێلێکە زۆر لەوەی پێشتر جیاوازترە، ئەو یەکێتییەی پێشتر بە خوێنی هەزاران شەهید دروست كرابوو، کەسە دڵسۆزەکانی پەراوێز خراون، ئێستا ژمارەیەکی بچووک خەریکی مافیاگەرایین بە ناوی یەکێتییەوە.”
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه هات كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌ولێر ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه عه‌قیدێكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به ناوی هاوكار جاف گیانی له‌ده‌ست دا و خێزان و منداڵه‌كانیشی له ڕووداوه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت. دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێرییەوە، زۆر بە وردی ته‌واوی كرده‌وه‌كه و ئەنجامدەرانی ئاشكرا كرد و تێیدا به‌شێك له‌وانه‌ی له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه به‌شدارییان كردبوو، دانیان به‌وه‌دا نا كه به فه‌رمانی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و به‌رپرسانی دیكەی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.