یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە

یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە

KNN/ ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  بڕیارە لە ئاستێکی باڵادا کۆببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و نەینەوا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00 لە دەباشان دەستپێدەکات. لە شاندی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە و شاندەکەی پارتیش فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا دەبێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی سلێمانی، شاندی حیزبەکەیان جگە لە فازڵ میرانی پێکهاتوون لە ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد و جەعفەر ئیمێنکی.

بڕیاریشە جگە لە بافڵ تاڵەبانی، هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، ئاسۆ مامه‌ند، ره‌فعه‌ت عەبدوڵڵا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ لە کۆبوونەوەکەدا بن.

دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەڕێوەچوو، ئەوە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لە ئاستی باڵادا.

دوایین کۆبوونەوەی دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان، 7ـی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو کە لە ئاستی مەکتەبی سیاسیدا لە پیرمام کۆبوونەوە.

 

پارتیسلێمانییەکێتی
Comments (0)
Add Comment