Take a fresh look at your lifestyle.

سەرکردایەتیی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی هەڵوەشاندەوە و بافڵ تاڵەبانیی وەکو سەرۆک هەڵبژارد

8
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی هەڵوەشاندەوە و بافڵ تاڵەبانیی بە فەرمی وەکو سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژارد.

 

 KNN-هەولێر
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی هەمواری پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە کراوە و پەیڕەوێکی نوێ پەسندکرا کە تێیدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی هەڵدوەشێتەوە. دواتر بافڵ تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی یەكێتی بەربژێر کرد و بە دەنگی 89 ئەندامی ئەنجوومەنەکە وەکو سەرۆکی حیزب هەڵبژێردرا.
بافڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری پێشووی یەکێتییە. تاوەکو کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى حیزبی نەبووە، پاشان لە کۆنگرەی چوارەمدا بە 791 دەنگ بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بۆ یەکێتی دیاریکرا. دواتر بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى سەرکردایەتى بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی.
رۆژی 8ـی تەممووزی 2021، ئاڵۆزییەکانی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زەقبوونەوە دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری گۆڕی، ئەوەش نیگەرانیی لاهوور شێخ جەنگی لێکەوتەوە و دواتر پەیوەندییەکانیان گرژتربوون تاوەکو گەیشتە ئەوەی رۆژی 15ـی تەممووز مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسەڵاتەکانی لە لاهوور شێخ جەنگی وەکو هاوسەرۆک وەرگرتەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیی یەکێتی، پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە قوباد تاڵەبانی پۆستی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە وەردەگرێت، بەڵام نووسینگەکەی ئەو زانیارییەی رەتکردەوە.
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هیچ ئاماژەیەک بەوە نەکراوە کە جێگر بۆ سەرۆکی حیزبەکە دادەنرێت. هەروەها باس لە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی نەکراوە کە پێشتر سڕکرابوون یاخود دەرکرابوون.
اترك تعليقا
آخر الأخبار