Take a fresh look at your lifestyle.

کوڕە گەورەکەی گیڤارا لە ڤەنزوێلا گیانی لەدەستدا

35
کامیلۆ گیڤارا مارچ، کوڕە گەورەی چێ گیڤارای شۆڕشگێری کۆمۆنیست لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا کۆچی دواییکرد.
KNN کوردی/بە گوێرەی میدیای ڤەنزوێلی، کامیلۆ گیڤارا رۆژی دووشەممە کە بە سەردانێک لە ڤەنزوێلا بوو، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
مگێل دیاز، سەرۆکی کوبای کۆمۆنیست لە تویتێکدا نووسی: “بە خەمێکی گەورەوە ماڵئاوایی لە کامیلۆی کوڕی چێ گیڤارا و گەشەپێدەری بیرکردنەوەکانی دەکەین.”
کامیلۆ یەکێک بوو لەو چوار منداڵەی کە گیڤارای ئەرجەنتینی لەگەڵ ئالێدای کوبی هەیبوون.
گیڤارا کچێکی دیکەشی بە ناوی هیڵدا هەبوو، کە لە ژنێکی پێشووی بوو بە ناوی هیڵدا گادییا کە بە رەچەڵەک پیرۆیی بوو. کامیلۆ لە دوای خۆی، هاوژین و سێ کچ جێدەهێڵێت کە یەکێکیان لە ژنێکی پێشوو بوو.
هاوژینی کامیلۆ ژنێکی بە رەچەڵەک ڤەنزوێلییە بە ناوی رۆزا ئەلیسۆ. ئادان چاڤێز، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە کوبا، کە دەکاتە برای هوگۆ چاڤێز، گوتی کامیلۆ گیڤارا “هاودەمێکی ناوازە بوو. وەک دەرچوویەکی بەشی یاسا، کامیلۆ گیڤارا مارچ بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی چێ گیڤارا بوو لە هاڤانا، کە دامەزراوەیەکە بۆ پەرەپێدانی کار و ئایدیۆلۆژیای باوکی تەرخانکراوە.”
چێ گیڤارا لە ئەرجەنتین لەدایکبوو. سەرەتا لەو وڵاتە بەشی پزیشکی خوێند و دواتر لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردوودا گەشتێکی بەنێو ئەمریکای لاتیندا کرد و لە مەکسیک ئاشنای فیدێل و راول کاسترۆ بوو.
گیڤارا چووە ریزی سوپاکانیان و لە لەکارلادانی فولجینسیۆ باتیستا، سەرۆکی کوبای هاوپەیمانیی ئەمریکا، یارمەتیی ئەو دوو برا کۆمۆنیستەی دا؛ دواتر هەوڵیدا شۆڕشی کۆمۆنیستی هاوشێوە لە کۆنگۆ و بۆلیڤیا ئەنجامبدات، بەڵام شکستی هێنا. تاوەکو لە ساڵی 1967 لە لایەن سەربازێکەوە لە تەمەنی 39 ساڵیدا تەقەی لێکرا و کوژرا.
اترك تعليقا
آخر الأخبار