Take a fresh look at your lifestyle.

واشنتۆن مەشق بە شەڕڤانانی یەپەگە دەکات لە باکووری سووریا

4

KNN ڕۆئاوای کوردستان/ بە گوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا مانۆڕی سەربازییان بۆ ڕێکخراوی یەپەگە لە ناوچەی ئەلمالیکییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

ئەو سەرچاوانە، بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە، مانۆڕەكان لە نزیك گوندی “تەقل باكل”، باشووری شارۆچكەی ئەلمالیكییە لەسەر سێگۆشەی سنووری عێراق-سوریا-توركیا ئەنجامدراوە.

مانۆڕی سەربازی
مانۆڕی سەربازی

 

وە ئەوەش هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا شەوی سێشەممە نزیکەی ٤٠ بارهەڵگر کەلوپەلی سەربازی و زرێپۆشی مۆدێلەکانی “برادلی” و “هامەر”یان هێناوە بۆ بەشداریکردن لە مەشقەکاندا.

ئەم مانۆڕانە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراون، و نزیکەی 250 ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیان لەخۆگرتبوو، هەروەها مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەکی قورس و مانۆڕکردن بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەڵدانی بۆمبی دەنگی لەخۆگرتبوو، بەپێی سەرچاوەکان.

سه رچاوه كان ئاماژه ی به وه شكردووه ، له ماوه ی مانۆڕه كه دا دوو هێلیكۆپته ری هاوپه یمانی نێوده وڵه تی به ئاسمانی ناوچه ی مه شقه كه فڕیوه .

 

اترك تعليقا
آخر الأخبار