تسجيل الدخول
الرئيسية
كوردستان
الشرق الأوسط
العالم
تقارير
إقتصاد
ثقافة وفن
تاريخ
بحوث
علوم
كل الأخبار
رياضة
آراء
تلفزيون
العربية
كوردی
English
تسجيل الدخول
أهلا بك!
تسجيل الدخول إلى حسابك
اسم المستخدم
كلمة المرور
نسيت كلمة السر؟
استعادة كلمة السر
استعادة كلمة المرور
البريد الإلكتروني الخاص بك
بحث
مجلة الأخبار
مجلة الأخبار
ابحث الآن
الرئيسية
كوردستان
الشرق الأوسط
العالم
تقارير
إقتصاد
ثقافة وفن
تاريخ
بحوث
علوم
كل الأخبار
رياضة
آراء
تلفزيون
العربية
كوردی
English
ابحث الآن
الرئيسية
كوردستان
الشرق الأوسط
العالم
تقارير
إقتصاد
ثقافة وفن
تاريخ
بحوث
علوم
كل الأخبار
رياضة
آراء
تلفزيون
العربية
كوردی
English
نتائج العلامات :
سوپای ئەمریکا
ئەمریکا بەشێکی سیستمە بەرگرییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە
All news
24 يوليو، 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی KNN؛ هێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کشانەوەیەکی لەناکاوی 72 کاژێریدا، سەدان سەرباز و سیستمی سەرەکیی بەرگریی ئاسمانییان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کشاندووەتەوە. کشاندنەوەی سیستمی پاتریۆت بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە کشانەوەی هێزەکانی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون. سەرچاوەکان دەڵێن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆن بەکاردەهێندرێن، لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا نەهێڵدراون؛ ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکان لە هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامە؛ هەروەها زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان براونەتە دەرەوە. سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە "سەرجەم پاتریۆتەکان گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام هەندێک سیستمی بەرگریی دیکە هێشتا لە شوێنی خۆیان ماون." بەرپرسانی ناوچەکە ئەم کشانەوەیەیان بە "هەنگاوێکی ئاسایی" وەسفکردووە و دەڵێن، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە لەگەڵ بەغدا کراوە بۆ کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوەکو 30ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ. بەڵام کشانەوەی ئەم هێزانە، بەتایبەتی سیستمی پاتریۆت، لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستاون. هەرچەندە ئەم سیستمە بەرگرییانە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا جێگیر کرابوون، بەڵام هەرێمی کوردستانیش سوودێکی زۆری لەو چەترە ئەمنییە بینیوە. لەوەتەی جەنگی ئێران لە مانگی شوباتەوە دەستیپێکردووە، فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوام رووبەڕووی هێرشی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بووەتەوە. سەرچاوەکان بە ئەلمۆنیتەرنیان گوتووە، سیستمە بەرگرییەکانی ئەمریکا توانیویانە لانیکەم 95٪ـی ئەو هێرشانە تێکبشکێنن. "ئامادەی چۆڵکردن بن" ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر، "هۆشدارییەکی ئەمنی"ـی بەپەلەیان بۆ هاووڵاتییە ئەمریکییەکانی نێو عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و داوایان لێکردن ئامادە بن بۆ جێهێشتنی ناوچەکە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ژینگەی ئەمنی بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و ئەگەری هەیە ململانێکان بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادبکەن." هەردوو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن کە ئێستا لە ناوچەکەدان، زۆر وریابن و چاوکراوەتر بن. هەروەها هۆشدارییان پێدەدەن کە "خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی ناوبەناوی ئاسمانی وڵاتان و تێکچوونی بەرنامەی گەشتەکانیان." لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەدا بە روونی هاتووە: "پێویستە ئەمریکییەکانی ناوچەکە بیر لە جێهێشتن و رۆیشتن بکەنەوە، یان لانیکەم ئامادە بن بۆ رۆیشتن ئەگەر دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو." باڵیۆزخانەی ئەمریکا روونیشیکردووەتەوە، هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکانی ناوچەکە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان دواخستووە و هەندێکی دیکەشیان بەتەواوی گەشتەکانیان بۆ چەندین شوێن هەڵوەشاندووەتەوە. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن بەر لە چوونە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا (و فڕۆکەخانەکانی دیکە)، راستەوخۆ لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان پەیوەندی بکەن بۆ دڵنیابوون لە گەشتەکانیان.
الأكثر شهرة
بعيدا عن أوكرانيا.. روسيا تفك العزلة وتقتحم “بحيرة الناتو”
ثقافة وفن
24 يوليو، 2026
ونظرا لأن "آيفون إس إي" الجديد فيه ذاكرة وصول...
اقرأ المزيد
النفط يقفز مع عدم إحراز تقدم في المحادثات الروسية الأوكرانية
ثقافة وفن
24 يوليو، 2026
ونظرا لأن "آيفون إس إي" الجديد فيه ذاكرة وصول...
اقرأ المزيد
آخر تحديث لأسعار الذهب بعد خطوة المركزي الأميركي
ثقافة وفن
24 يوليو، 2026
ونظرا لأن "آيفون إس إي" الجديد فيه ذاكرة وصول...
اقرأ المزيد
الحرب الأوكرانية الروسية تهدد “سلة خبز العالم”
ثقافة وفن
24 يوليو، 2026
ونظرا لأن "آيفون إس إي" الجديد فيه ذاكرة وصول...
اقرأ المزيد
فضيحة السترات الواقية من الرصاص.. سرقوها قبل شحنها لأوكرانيا
ثقافة وفن
24 يوليو، 2026
ونظرا لأن "آيفون إس إي" الجديد فيه ذاكرة وصول...
اقرأ المزيد
العربية
English
كوردی
العربية